حکومەتی ئەنقەرە رایگەیاند: گومانی ئەوەیان ھەیە ئاگرەکە بە دەستی ئەنقەست بووبێت، بە تایبەت کە لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەوە دەرکەوتووە، ئاگرەکە لە ناوچەیەکی پڕ لە دانیشتواندا سەریھەڵداوە.
وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیاش رایگەیاند: ئاگرەکە زیانی گەورەی بە دارستانەکان و سامانی ئاژەڵ لە ناوچەکە گەیاندووە.کە بەدەیان ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت
ھەروەھا (ڕەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆکی تورکیا رایگەیاند: زیاتر لە ٤ ھەزار کەس لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی ڕەوانەی ناوچەکە کراون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە و گەڕان بەدوای ئەو کەسانەدا کە پێویستیان بە یارمەتیە.
ھاوکات حکومەتی ئەنقەرە داوای ھاوکاری لە تیمێکی ئاگرکوژێنەوەی روسی کردووە دەشڵێن بەھۆی ھەڵکردنی (با)وە ئاگرەکە زیاتر تەشەنەیکردووە.