جۆزێف بۆریل بەرپرسی سیاسیەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆری کۆچبەری عێراقی، کە لە رێگەی بیلاروسیاوە بە نایاسایی گەیشتوونەتە لیتوانیا، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق قسەی کردووە و داوایان لە عێراق کردووە، روونکردنەوەیان پێبدات لەسەرئەوەی چۆن کۆچبەرانی عێراقی لە رێگەی فڕۆکەخانەی بەغدادەوە گەشت دەکەن بۆ بیلاروسیا، کە دواتر لەو وڵاتەوە بە نایاسایی و بە پاس دەچنە خاکی لیتوانیا و یەکێتیی ئەوروپا.
نزیکەی مانگێکە چوونی کۆچبەرانی عێراقی بۆ بیلاروسیا نیگەرانی ئەوروپای لێکەوتۆتەوە، بەو پێیەی ئەو کۆچبەرانە لە رێگەی بیلاروسیاوە بەرەو لیتوانیا و وڵاتانی تری یەکێتیی ئەوروپا دەڕۆن و بەپێی ئامارەکان نزیکەی ھەزار کۆچبەری عێراقی لە لیتوانیا گیریانخواردووە.