بلینکن: ڕێگە نادەین ئێران چەکی ئەتۆمی بە دەستبھێنێت
کوردسات نیوز
٢٩ی تەمووزی ٢٠٢١
١٬٢١٩
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانی سەردانەکە بۆ کوەیت، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پابەندن بە پڕۆسەی دیپلۆماسی و دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی، بەڵام ئەگەر ئێران دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوون بە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی، ئەوا تۆپ لە گۆرەپانی ئەوانە و پێویستە کۆمەڵێک بڕیاری یەکلاکەرەوە بدەن. جەختیشیکردەوە، ئەمریکا سوورە لەسەر ئەوەی ئیران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.