مەرال دانیش بەشتاش سەرۆکی فراکسیونی ھەدەپە  وتی، سەردانی ئەردۆغان لە دوای دوو ساڵ و نیو بۆ شاری ئامەد و ئەو تۆمەتەی خستییە پاڵ ھەدەپە، کە ھۆکاری شکستھێنانی چارەسەری پرسی کوردە، ئەوە دەردەخات ئەردۆغان بە بێ دەنگی کورد ناتوانێت لە دەسەڵات بمێنێتەوە و لە ھەمان کاتدا ئەو سەردانە نیشانەی ئامادەکارییە بۆ ھەڵبژاردن.

سەرۆکی فراکسیونی ھەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا وتیشی، ئەگەر بۆ چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا ھەنگا و بنرێت، دەبێت سەرەتا گۆشەگیری لە سەر ئیمراڵی ھەڵبگیرێت و سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ ھاوسەرۆکانی پێشووی و پەرلەمانتاران و سیاسەتمەدرانی ھەدەپەش لە زیندان ئازاد بکرێن.