ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی ئەڵمانیا و بەلجیکا بۆ ٩٠ کەس بەرزبووەوە
کوردسات نیوز
١٦ی تەمووزی ٢٠٢١
١٬٢٢٠
چەند بەرپرسێکی ئەڵمانیش ڕایانگەیاندووە، چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی قوربانییەکان بەرزتر ببنەوە چونکە تاکو ئێستا ١٣٠٠ کەس لەناو لیستی ونبووەکاندان.
لە بەلجیکاش ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی لاوەکەوە گیانیان لە دەستداوە بۆ ٩ کەس بەرزبووەوە و زیانێکی زۆری مادیش بە وڵاتەکە گەیشتووە.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا زریان و لافاوێکی زۆر چەند وڵاتێکی ئەوروپای گرتەوە و تاکو ئێستاش بە ڕوونی نازانرێت چەند کەس گیانیان لە دەستداوە.