بە پێی زانیارییەکان لە کۆی ١٥٠ ئەندام ١٣٩ ئەندامی پەرلەمانی بەلژیکا دەنگیان بە پڕۆژەی بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش دژ بە ئێزدییەکان داوە و ھەموو فراکسیۆنەکانیش پشتیوانییان لە پڕۆژەکە کردووە.


بە پێی بڕیارەکەی پەرلەمانی بەلژیکا، ھەموو کۆمەڵە بەلژیکییەکان دەبێت دانبەوەدا بنێن ئەوەی داعش بەرامبەر ئێزدییەکان ئەنجامی داوە جینۆسایدە، ھەروەھا نابێت تاوانبارانی تاوانەکەش لە عێراق و سوریا بە بێ سزا ڕزگاریان ببێت.


ھەروەھا پەرلەمانی بەلژیکاش داوا لە حکومەتی وڵاتەکەی دەکات، ھاوکاری پێشکەش بە ئێزیدییەکان بکات بە مەبەستی گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانی خۆیان.


ئەو بڕیارەی پەرلەمانی بەلژیکا لە کاتێکدایە، لە مانگی ئابی ٢٠١٤ تیرۆریستانی داعش قەزای شەنگالیان داگیر کرد و بە ھەزاران ژن و منداڵی ئێزدییان ڕفاند و ژمارەیەکی زۆریش بێ سەروشوێن بوون، تا ئێستاش زیاتر لە ٧٠ گۆڕی بە کۆمەڵی ئێزدییەکان دۆزراونەتەوە.