لە ئێران سێ پۆلیس کوژران و دووانی تریش برینداربوون
کوردسات نیوز
١٥ی تەمووزی ٢٠٢١
٨٢٥
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، لە شاری کەھنوج لە باشوری پارێزگای کرمان، شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھێزە ئەمنییەکان و گروپێکی قاچاخچی ماددە ھۆشبەرەکان روویداوە و لە ئاکامدا سێ پۆلیس کوژراون و دووانی تریش برینداربوون و باری تەندروستیان جێگیرە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ھەر لەو شەڕەدا ئەندامێکی ئەو گروپە قاچاخچییە کوژراوە و دەستیش گیراوە بەسەر بڕێکی زۆر لە ماددە ھۆشبەرەکان.