باشاک دەمیرتاش لە پەیامێکدا کە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە، ئەگەرچی   ١٣ مانگ پێش ئێستا، عەبدولحەمید گول، وەزیری دادی تورکیا مژدەی بە کەسوکاری بەندکراوەکان دا بەوەی لەڕێی ئینتەرنێتەوە رێگە بە بەندکراوان دەدەن، پەیوەندی لەگەڵ کەسوکارەکانیان ئەنجامبدەن، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزیری داد بەڵێنەکەی جێبەجێ نەکردووە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر گیراوانی ناو زیندانەکان، ھەفتانە دیداریان لەگەڵ کەسوکارەکانیان ئەنجامدەدا، بەڵام ئەو مافەشیان لێسەندرایەوە و لە ئێستادا تەنانەت پەیوەندی تەلەفۆنیشیان لێ قەدەغە کراوە و رێگەنادرێت لە جەژندا چاویان بە کەسوکارییان بکەوێت