رۆحانی: پێویست بکات یۆرانیۆم بەڕێژەی ٩٠% بەرھەم دەھێنین
کوردسات نیوز
١٤ی تەمووزی ٢٠٢١
٥٦٨
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەرچی لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات بانگەشەی ئەوە دەکرا، پیشەسازی ئەتۆمی فرۆشراوە، بەڵام بە بەھێزی مایەوە و رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە چەند مانگی رابردوودا سەلماندی کە دەتوانێت لە ماوەیەکی کورتدا یۆرانیۆمی بەڕیژەی لەسەدا ٢٠ و لەسەدا ٦٠ بەرھەمبھێنێت.
رۆحانی راشیگەیاند، ھەرکات پێویست بکات، دەتوانن یۆرانیۆمی بەڕێژەی لەسەدا ٩٠ بەرھەم بھێنن و لەچوارچێوەی چالاکییە ئاشتی ئامێزەکان، ھەر کارێک بیانەوێ، دەتوانن ئەنجامی بدەن.