نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ھەفتانەیدا رایگەیاند، گفتوگۆکان بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانیان  لەگەڵ ئێران بەشێوەیەکی ناراستەوخۆ دەستیپێکردووە و دەشڵێت، ئەو بابەتە  ھیچ پەیوەندییەکی بە دانوستانەکانی ڤیەننا بۆ زیندوکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی نییە و ئەوە پرسێکی تەواو جیاوازە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە، لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان لە ھەوڵی بەردەوام دان بۆ ئازادکردنی زیندانییەکانیان لە ئێران و بابەتەکە زۆر لەوە گەورەترە کە تاران ئەو پرسە وەک خاڵێکی فشار بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی بەکاربھێنێت.