کەشناسی ئێران ھۆشداری لە دروستبوونی لافاو لە ١١ پارێزگا دەدات
کوردسات نیوز
١٣ی تەمووزی ٢٠٢١
٦٥٩
ڕێکخراوی کەشناسی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە پێی پێشبینییەکانیان، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی باران بارین و ھەورەبروسکە و بای توند، بەشێک لە پارێزگاکانی باکور و باکوری خۆئاوا و باشوری وڵات دەگرێتەوە و ڕۆژی چوارشەممە و پێنجەشەمەش، پارێزگاکانی ورمێ، ئازەربایجانی خۆرھەڵات، ئەردەبیل، گوڵستان، گیلان، مازندەران، خۆراسانی باکور، بەرزاییەکانی سیستان و بەلوچستان، خۆرئاوای کرمان، ھۆرموزگان و پارێزگای فارس دەکەونە ژێر کاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەوە.
کەشناسی ئێران داواشی لە ھاوڵاتیانی ئەو پارێزگایانە کردووە، خۆیان بپارێزن لە نزیکبوونەوە لە ڕووبارەکان، چونکە مەترسی دروستبوونی لافاو لە ئارادایە.