جیم ئینھۆف ئەندامی لیژنەی ھێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە کۆنگرێس رایگەیاند، نابێت رێگە بدەن بە گروپە چەکدارەکان بە پشتیوانی ئێران بەردەوامبن لە ھێرشەکانیان بۆ سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.
دووپاتیشی کردەوە کە دەبێت جۆ بایدن ستراتیژێکی نوێ پێشنیاز بکات، تا بە شێوەیەکی راستەقینە رێگە لە ھێرشەکان بگیرێت و کۆتاییان پێبھێنرێت، ئەوەشی راگەیاندووە، کە بەردەوامبوون لەسەر شێوازی ئێستای رووبەروبوونەوە لە بەرامبەر گروپە چەکدارەکان بە شکست کۆتایی دێت، لەبەرامبەردا دیموکراتەکان رایانگەیاندوە، بایدن بەبێ گەڕانەوە بۆ کۆنگرێس ناتوانێت ھیچ ھێرشێک بکاتە سەر گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران.