وەزارەتی تەندروستی ھندستان ڕایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ٤٢ ھەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و بەوەش ژمارەی تووشبوون گەیشووەتە ٣٠ ملیۆن و ٧٩٥ ھەزار و ٧١٦ کەس.


ئاماژە بەوەشکراوە، کە  لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ھەزار و ٢٠١ کەسی تر بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە و ژمارەی گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ٤٠٧ ھەزار و ١٧٣ کەس.


ھەفتەی ڕابردوو ١٢ وەزیری ھندستان دەستیان لە کارکێشایەوە کە یەکێکیان وەزیری تەندروستی بوو کە بەھۆی زۆری ژمارەی تووشبووانی کۆرۆناوە ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر ببووەوە.