ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان میسر و سودان و ئەسیوپیا، لەسەر دروستکردنی بەنداوی نەھزە لەلایەن ئەسیوپیا کۆبۆوە، لە کۆبوونەوەکەدا "سامح شوکری" وەزیری دەرەوەی میسر رایگەیاند، بەنداوی نەھزە ھەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر تەواوی دانیشتووانی میسر، کە ژمارەیان نزیکەی ١٠٠ ملیۆن کەسە، ھاوکات "سیلیشی بیکیلی" وەزیری ئاو و وزە و راگەیاندنی ئەسیوپیا، پاساوی بۆ دەروستکردنی ئەو بەنداوە ھێنایەوە و رایگەیاند، ئامانجیان دابینکردنی وزەی کارەبایە بۆ ھاوڵاتییەکانیان، کە تائێستاش نزیکەی ٦٥ ملیۆن کەس لە دانیشووانی ئەسیوپیا کارەبایان نیە.  
بەنداوی نەھزە کە لەسەر رووباری نیلی شین دروست دەکرێت، گەورەترین بەنداوە لە کیشوەری ئەفریقا و کاریگەری لەسەر پشکی ئاوی وڵاتانی میسر و سودان لە رووباری نیل دەبێت، بەوھۆیەوە ناکۆکی گەورە لە نێوان سودان میسر و ئەسیوپیا دروست بووە.