ھێزی دەریایی تونس زیاتر لە ١٧٠ کۆچبەری نایاسایی ڕزگارکرد
کوردسات نیوز
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١
ھێزی دەریایی تونس بڵاویکردەوە، ١٧٨ کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست دوای نقومبوونی بەلەمەکەیان ڕزگارکراون و تەرمی ٢ کۆچبەریش دۆزراونەتەوە.
ڕاشیگەیاند ئەو کۆچبەرانە ویستوویانە لە لیبیاوە بگەنە ئەوروپا و لە دەریای ناوەڕاست توشی گرفت بوونەتەوە، کۆچبەرەکانیش خاوەن ڕەگەزنامەی میسڕی و تونسی و سوری و نەجیری و ئسیوبین.
لە ٢ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ١١ ھەزار کۆچبەر ھەوڵیانداوە لیبیا بەرەو وڵاتانی تر تێبپەڕێنن، ئەو ژمارەیەش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٧٣٪ زیادی کردووە.
بە پێی داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، لە ٣ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٧٦٠ کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ناوەڕاست خنکاون.