کۆبوونەوەکە بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت، ھەوڵەکانی روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستان و رەوشی سوریاش تاوتوێ دەکرێن، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و لویجی دی مایو وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکە دەکەن.


ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش رایگەیاند، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ بەشداریکردن لەو کۆبوونەوەیە گەیشتووەتە رۆما و بڕیارە چەندین کۆبوونەوەی دوو قۆڵیش لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان ئەنجام بدات.