سوید: پێویستە خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاڤا لە دانوستانە نێوەدوڵەتییەکاندا بەشدار بن
کوردسات نیوز
٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١
(ئان لیندە) وەزیری دەرەوەی سوید ڕایگەیاند، ھەسەدە ڕۆڵێکی گەورەی لە شەڕی دژی داعش و کوتاییھێنان بە تیرۆر و توندڕەوی بینیوە بە تایبەتیش لە باکوری خۆرھەڵاتی سوریا و تا ئێستاش ١١ ھەزار شەڕڤان لە شەری دژی داعشدا بوونەتە قوربانی.
وتیشی، ڕێز لە فیداکاری شەڕڤانان دەگرن، ئاشکراشیکرد، دیالۆگی حکومەتی سوید و خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا بەردەوامە، و پێویستە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیش ھاوکاری زیاتری مەسەدە و خۆبەڕێوەبەری بکەن بۆ ئەوەی لە دانوستانە نێودەوڵەتییەکاندا بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا بەشدار بن.