تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری عەفرین لە ڕۆژئاڤای کوردستان ڕوویدا
کوردسات نیوز
٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١
بە پێی میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستان تەقینەوەکە لە نزیک فولکەی کاوە لە سەر رێگەی شارۆچکەی ئەعزاز لە دەروازەی خۆرھەڵاتی شارەکە رویداوە و بەھۆیەوە سێ کەس گیانی لەدەستداوە، کە یەکێکیان منداڵ بووە، ژمارەیەک ھاوڵاتی دیکەش بریندار بوون و زیانی مادیشی لێکەوتەوە.
لە ١٥ی ئەم مانگەشدا ئۆتومبێلێکی بۆمبرێژکراو لە نزیک فولکەی شارۆچکەی کەفەر جەننە لە سەر رێگەی ئەعزاز رویدا و بەھۆیەوە کەسێک کۆژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
شاری عەفرین لەرۆژئاڤای کوردستان لە مانگی ئازاری ٢٠١٨ەوە لە ژێر دەسەڵاتی گروپە چەکدارەکانی ھاوپەیمانی تورکیادایە.