ئەنقەرە بڕیارێکی ئەوروپا بۆ ھاوکاری ئاوارەکانی سوریا لە تورکیا ڕەتدەکاتەوە
کوردسات نیوز
٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، بڕیارەکەی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی کەمپی ئاوارەکانی سوریا، بە بڕی سێ ملیار یۆرۆ تا ساڵی (٢٠٢٤)، لە ئاستی چاوەڕوانیەکاندا نییە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھاوکارییەکان بە پڕۆسەیەکی درێژخایەن، قەیرانی ئاوارەکانی سوریا لە تورکیا چارەسەر ناکات، بەشێکی زۆری قورسایی ئاوارەکانیش لەسەر ئەو وڵاتانەیە کە ئاوارەکانی سوریایان لە خۆگرتووە.