ئاژانسەکانی ھەواڵ لە باکوری کوردستان بڵاویان کردەوە، ئەو کەسانەی ئازادکراون پێکھاتوون لە "ئەمینە ئاینا" ھاوسەرۆکی پشووی پارتی ھەرێمە دیموکراتەکان "دەبەپە " و "ئیبراھیم بینیجی و ئەمینە بەیزا" پەرلەمانتارانی پێشووی ھەدەپە و "زەکی چەلیک" بەرپرسی پێشووی دارایی ھەدەپە. 

بڕیاری ئازادکردنی ئەو چوار کەسە بە مەرجی رێگریکردن لە چوونەدەرەوەیان لە تورکیا دەرکراوە. 

دۆزی کۆبانێ بە بڕیارێکی سیاسی لە دژی ١٠٨ کەس دروستکراوە و لە ناو ئەو ٢٤ کەسەی لەسەر دۆسیەکە دەستگیرکراون "سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ" ھاوسەرۆکانی پێشووی ھەدەپەی تێدایە و لە سێ دانیشتن لەسەر دۆسیەکە ھەشت کەس ئازادکراون و بڕیارە رۆژی ٢٠ی ئەیلولی ئەمساڵ دانیشتنێکی تری دادگا دەست پێبکاتەوە و دوو ھەفتە بەردەوام بێت.