لە دیدارێک گفتوگۆی ھەمەلایەنەکرا لەبارەی پێشھاتەکان و بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و عێراق و کوردستان.

لە بەشێکی تری دیدارەکە باس لە کاروباری ناوخۆی حزب کرا و جەختلەوەکرایەوە کاری جدی بکرێت کاری جدی بکرێت بۆ سەرکەوتن لە ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

دواتر بەیاوەری شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ گەلەرییەکی تایبەتی خاکی کوردستانی بەسەرکردەوە کە پرۆژەیەکی نیشتمانی گرنگ و خەونی مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد بووە.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ دوای بینینی پڕۆژەکە دەستخۆشی کردنەوەی گەلەرییەکەی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کرد و کۆکردنەوەی نمونەی خاکی پیرۆزی شارو ناوچەی جیاجیای کوردستانی بەھەوڵێکی گرنگ زانی کە لە رێگەیەوە پەیامی سەرەکی گە لەرییەکە ((زەڕەیەک خاکی وەتەن نادەم بەقەسری قەیسەری))دەچەسپێت.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ باسکردنی رۆڵ و خەبات و کەسایەتی کاریگەری رووناکبیر و سیاسەتمەدار و نووسەر مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد، بەتایبەت لەخەباتی بێ ووچانی بۆ ئازادی و رزگاری کوردستان، وتیشی: لەم گەلەرییەدا ھەست بە بۆن و بەرامەی نیشتمان و نیشتمانپەروەری و شۆڕشگێڕی و پیرۆزییەکانی گەلی کوردستان دەکەم.