لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە نزیکەوە ئاگاداری کێشە و گرفتەکانی خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی ئەرمینیا بوو و جەختی لەوە کردەوە حکومەتی ھەرێم بەپێی یاسا و لە سنوری تواناکانی لە ھیچ جۆرە ھاوکاری و یارمەتییەک بۆ خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی ئەرمینیا درێغی ناکات.
ھەر ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی سەردانی پەرستگایەکی ئێزدییەکانی کرد لە ئەرمینیا و چاوی بە چەند پەرلەمانتار و کەسایەتییەکی ئێزدیی کەوت و پێکەوە دۆخی ئێزدییەکانیان لە ئەرمینیا و ھەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد.