دەقی ڕاگەینراوەکە : 


یەکەم/ لەبەیانییەوە ڕۆژی دووشەمە ٢٠٢١.٥.١٧، سەرجەم  ھۆڵەکانی بۆنە و ئاھەنگێڕان، بەڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان دەکرێتەوە، بۆیە داوا لە خاوەن ھۆڵ و ھاوڵاتییان دەکەین، لەکاتی بۆنە و ئاھەنگە خێزانیەکان ڕەچاووی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بکەن، بەتایبەتی بەستنی دەمامک .


دووەم/ وەکو ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر، لەڕابردوو و لە ئێستاشدا ھەر بڕیارێک و ڕێکارێک گیرابێتەبەر، لەپێناو سەلامەتی گشتیی و پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتییان بووە، لەم دۆخەی ئێستاشدا بەرپرسیاریەتی گەورە لە سەرشانی خودی ھاوڵاتییان خۆیانە، لەبەر ئەوەی تاکپارێزی لەو بارودۆخەدا ھۆکاری سەرەکی پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی گشتییە لەشارەکەمان.