قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا، لەم قۆناغەشدا و لە بەرامبەر وەفاداری و بەخشینە بەردەوامەکان و بەرگەگرتنی ڕێکخراوەکە بۆ ھەموو ئەو بارە ناھەموارانەی ھەرێمی پێیدا تێپەڕیووە، سوپاسگوزاریانن کە بەردەوام بوون لە برەودان بە گۆڕەپانی پەروەردەیی و ھەڵگرتنی مەشخەڵی زانست و فێرکردن.


جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕاشیگەیاند، ھیوادارن یەکێتی مامۆستایان بەردەوام بێت لەو ڕێگایەیەی گرتوویانەتەبەر بۆ خزمەتکردنی کوردستان و پشتیوانیکردنی ڕەوتی پەروەردە و فێرکردن، ئەوانیش لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان شانازی بە ئارامگرتن و بەردەوامییانەوە دەکەن کە سەرباری قەیرانەکان لە خەمی بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندندا بوون.

دەقی پەیامەکە ... 

بەڕێزان سەرۆک ‌و ئەندامانی سکرتارییەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

پیرۆزبایی یادی ٥٩ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانتان لێ دەکەم، ھیوادارم بەردەوام بن لە خەباتی پیشەیی و پەروەردەیی لە پێناو ھێنانەکایەی پەروەردەیەکی ھاوچەرخ بۆ نەوەکانی داھاتوو. 
ھەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە ئەم ڕێکخراوە تێکۆشەرە، دڵسۆزانە ڕۆڵی گەورەی بینیوە و شانبەشانی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان بەردەوام بووە لە قوربانیدان و کارکردن بۆ فێرکردنی نەوەکانی ئەم گەلە بە پرنسیپەکانی پەروەردە و زانست.
لەم قۆناغەشدا و لە بەرامبەر وەفاداری و بەخشینە بەردەوامەکان و بەرگەگرتنتان بۆ ھەموو ئەو بارە ناھەموارانەی ھەرێمەکەمان پێیدا تێپەڕیووە، سوپاسگوزارتانین کە بەردەوام بوون لە برەودان بە گۆڕەپانی پەروەردەیی و ھەڵگرتنی مەشخەڵی زانست و فێرکردن.
ھیوادارین بەردەوام بن لەو ڕێگایەیەی گرتووتانەتەبەر بۆ خزمەتکردنی کوردستانە ئازیزەکەمان و پشتیوانیکردنی ڕەوتی پەروەردە و فێرکردن، ئێمەش لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان شانازی بە ئارامگرتن و بەردەوامیتانەوە دەکەین کە سەرباری قەیرانەکان لە خەمی بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندندا بوون.
دووبارە ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و ھیوادارین یەکێتی مامۆستایان بە ھەمان گوڕوتینی پێشتر و دڵسۆزانەتر کار بکات بۆ خزمەتکردن و پاراستنی شکۆی مامۆستایان و ھەوڵەکانی چڕتر بکاتەوە لە پێناو بە دەستھێنانی ئامانج و مافەڕەواکانیان.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران