ھاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشدا، کە ڕۆڵی مێژوویی و پڕ لە سەروەری یەکێتی مامۆستایان لە ڕابردوودا لە یاد ناکەن و بەڕێزەوە یادی ئەو مامۆستا تێکۆشەرانە دەکەنەوە کە سەرباری خزمەتکردنیان بە بواری پەروەردە، بە بیر و قەڵەمە بوێرەکەیان تاوێکی تریان بە خەبات و شۆڕشی نوێ داوە.


لە کۆتایشدا بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، بەھۆی ئەو دۆخە نەخوازراوەی لە ساڵانی ڕابردوودا ڕووبەڕووی ھەرێمی کوردستان بووەوە، مامۆستایان بە دۆخێکی سەخت و ناھەمواردا تێپەڕین. بۆیە بە ئەرکی خۆیان و کاری لە پێشینەیانی دەزانن کە ھەوڵی بێوچان بدەن بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە و بەدیھێنانی ماف و داخوازییەکانی مامۆستایان.

دەقی پەیامەکە ... 

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی مامۆستایانی کوردستان و پەروەردەکاران دەکەم.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆی بە بەشێک لە خەباتی پیشەیی و مەدەنیی مامۆستایان دەزانێت و بە گرنگییەوە لە ڕۆڵ و کاریگەری ئەم چینە ماندوونەناسە دەڕوانێت. لەلای ئێمە مامۆستا پایەبەرزەکان پێگەیەکی گرنگ و باڵایان ھەیە و ماندووبوونیان لە پێناو پەروەردەکردن و گۆشکردنی نەوەی نوێخواز و زانستخواز جێگای سوپاس و ستایشی بەردەواممانە.
ڕۆڵی مێژوویی و پڕ لە سەروەری ئێوە لە ڕابردوودا لە یاد ناکەین و بەڕێزەوە یادی ئەو مامۆستا تێکۆشەرانە دەکەینەوە کە سەرباری خزمەتکردنیان بە بواری پەروەردە، بە بیر و قەڵەمە بوێرەکەیان تاوێکی تریان بە خەبات و شۆڕشی نوێ دا.
‏‎بەھۆی ئەو دۆخە نەخوازراوەی لە ساڵانی ڕابردوودا ڕووبەڕووی ھەرێمی کوردستان بووەوە، مامۆستایان بە دۆخێکی سەخت و ناھەمواردا تێپەڕین. بۆیە بە ئەرکی خۆمان و کاری لە پێشینەمانی دەزانین کە ھەوڵی بێوچان بدەین بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە و بەدیھێنانی ماف و داخوازییەکانتان.

بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان