"ئاری جەلال" سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ٣٢ گەشتیاری ھەرێمی کوردستان ماوەی چەند رۆژێکە بەمەبەست گەشتکردن رۆیشتونەتە میسر، بەڵام لە رێگەی ئەسکەندەرییە لە لایەن شۆفێرێکی میسرییەوە براونەتە شوێنێکی قەدەغە کراو، دواتر لەلایەن پۆلیسی پاسەوانی میسرییەوە دەستگیرکراون.


وتیشی، ئەو گەشتیارە کوردانە خەڵکی پارێزگای سلێمانی و ھەولێرن و ژن و منداڵیشیان لەگەڵە، دوای لێکۆڵینەوە لە ناسنامەکانیان ئازادکراون و رێکارە یاساییەکانیان تەواو کراوە، بڕیارە رۆژی سێ شەممە ١١ی ئایار لە رێگەی فڕۆکەخانەی قاھیرەوە بگەڕێنرێنەوە بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی