ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە کۆنفرنسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەماوەی ٢٦ رۆژی مانگی رەمەزاندا لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەت حەوت ھەزار و ٨١٥ سەردانی شوێنەکان گشتییەکانیان کردووە و لە کۆی سەردانەکان ٨٢٥ سەرپێچی تۆمارکراوە.

وتیشی، لەو ماوەیەدا  ١٢٢ شوێن داخراوە، کە پابەند نەبوون بە رێنماییەکانەوە و٥٥٠ پسوڵەی ئاگادارکردنەوە بۆ شوینەکان کراوە و ھەروەھا ١٢ کەیسیان رووبەرووی دادگا کردووەتەوە.

ئاشکراشیکرد، ٥٢ تەن موادی بەسەرچوو، کە دەستیان بە سەردا گیرابوو لەناوبراون و ٤٨ ملیۆن ٢٥٠ ھەزار غەرامەی ئەو شوێنانە کراوە، کە پابەند نەبوون. 

قائیمقامی سلێمانی روونیشیکردووە، زۆرینەی شوێنەکان لە سلێمانی پابەندن بە بەرێنماییەکانەوە، چونکە لە کۆی نزیکەی ھەشت ھەزار سەردان تەنھا ١٢٢ شوێن داخراون.