سەعدی پیرە: زیندان شوێنی ڕۆژنامەنووسان نییە
کوردسات نیوز
٨ی ئایاری ٢٠٢١
٧٥٥
"سەعدی ئەحمەد پیرە" ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە بڕیاری دادگای پێداچونەوەی ھەرێم بۆ سەپاندنی سزای ٦ ساڵ زیندانی بەسەر چالاکوانانی بادینان ڕایگەیاند، ھەرێمی کوردستان پێویستی بە حکومڕانییەکی دروست ھەیە، نابێت کەس بڕوای بە زیندان ھەبێت.
وتیشی، زیندان شوێنی ڕۆژنامەنوسان نییە، بەڵکو شوێنی گەندەڵ و پیاو کوژانە.