لە دیدارێکدا بەردەوامی گفتوگۆی ھەمەلایەنە و پێویستیی یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنەکان و لێکتێگەیشتنی ھاوبەش و کاری پێکەوەیی دووپات کرایەوە، بۆ درووستکردنی متمانەیەکی بەھێز بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، ئەویش بە گەڕانەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنە ئیمزاکراوانەی کە لە نێوان لایەنەکان ھەیە بە تایبەت لەسەر بابەتە  نیشتیمانیی و ستراتیژییەکان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل.
ھاوکات درووستکردنی کەشێکی ئارام و وەلانانی کێشە و ناکۆکییە سیاسییەکان و دۆزینەوە و دیاریکردنی چوارچێوەیەکی ھاوبەش کە جێگەی ڕەزامەندی ھەموو لایەنەکان بێت دووپات کرایەوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و دەستکەوتەکان و بەرگریکردن لە مافەکان.
لە دیدارەکەدا ھاوسەرۆکان ڕوانینی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیان دووپاتکردەوە بۆ یەکڕیزیی نێوان لایەنەکان و گەیشتن بە دیدی ھاوبەش بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و ھەر پڕۆژە و بڕیارێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکات.
لای خۆیەوە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێزانینی خۆی نیشاندا بۆ ھەڵوێست و ڕوانینە واقیعییەکانی ھاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و کاری پێکەوەیی نێوان لایەنەکان.