عێراق لەسەر سەردانەکەی وەزیری بەرگری تورکیا بۆ ناوچە سنورییەکان ھاتە دەنگ
کوردسات نیوز
٣ی ئایاری ٢٠٢١
٣٬٣٨٠
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی سەردانەکەی خلوسی ئاکار وەزیری ناوخۆی تورکیا بۆ سنوری زاب لە بادینان بەبێ ھەماھەنگ و وەرگرتنی رەزامەندی بەغداد بانگھێشتی رێکخەری باڵیۆزخانەی تورکیای کردووە و یاداشتێکی نارەزاییەتی داوەتێی و تیادا سەردانی وەزیری بەرگری تورکیای بە پێشلێکردنی سەروەری خاکی عێراق و ناڕەوا لەقەڵەم داوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە یاداشتەکەدا لێدوانی سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناخۆی تورکیاشی ئیدانە کردووە لەبارەی دروستکردنی بنکەیەکی سەربازی لە چیای مەتین لە سنوری بادینان و ھەموو دەستوەردانێکی سوپای تورکیاشی لە ناو خاکی عێراق رەتکردووەتەوە و رایگەیاندووە، چارەسەری تاک لایەنەی سەربازی تورکیا کێشەکان چارەسەر ناکات.