گەشتی ئاسمانی لە نێوان سلێمانی و ئێران دەستپێدەکاتەوە
کوردسات نیوز
١ی ئایاری ٢٠٢١
٤٤٤
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی خشتەی گەشتەکانی بڵاویکردەوە و بەپێی ئەو خشتەیە رۆژی یەکشەممە سەعات ٢ و ٥٥ دەقەی دوانیوەڕۆ گەشتی ئاسمانی لە نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تاران و بە پێچەوانەوە دەستپێدەکاتەوە.
دەستپێکردنەوەی ئەو گەشتانە، لە دوای بڕیاری حکومەتی ئێران دێت کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ بەھۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا گەشتەکان راگیرا بوون.