عەلی بەیاتی ئەندامی لیژنەی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق دەڵێت، تیرۆریستان کەوتوونەتەوە بە ئامانجکردنی ئەو پارێزگایانەی کە پێشتر شوێنی پەلامارەکانیان بوون، بە شێوەیەک ھیچ رۆژێک بەبێ پەلامارێکی تیرۆریستی و قوربانی نوێ تێناپەڕێت. 

وتیشی ساڵانە زیاتر لە ٦٠٠ عێراقی دەبنە قوربانی تیرۆر و ٤% بۆ ٥%ی گیان لەدەستدانەکان لە عێراق بەھۆی پەلامارە تیرۆریستییەکانەوەیە، لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠یش، زیاتر لە ھەزار و ٢٠٠ عێراقی بوونەتە قوربانی ئەو پەلامارانە.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانیش رایگەیاندووە، ئۆپراسیۆنە ئەمنییەکان چالاکی تیرۆریستانی سنوردار کردووە، بەڵام ھێشتا تیرۆر لە عێراق مەترسییە.