کۆبوونەوەی ھەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و تیایدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەرەنجامی کۆبوونەوەی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی خستەڕوو بڕیارە ھەفتەی داھاتوو، پلانی سەرتاسەری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی ئامادە بێت بۆ ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران پەسەندی بکات بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئەنجومەنی وەزیران پێنج پڕۆژەیاسای پەسەندکرد کە بریتین لە پڕۆژەیاسای دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە ھەرێمی کوردستان، پڕۆژەیاسای بەرکارکردن و ھەمواری پیادەکردنی یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی ھەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو ژمارە (٢٠)ی ساڵی ١٩٩٨ی ھەموارکراو لە ھەرێمی کوردستان، پڕۆژەیاسای ھەموارکردنی یاساکانی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی، یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، یاسای بازرگانی، بڕیاریشدرا ئەم پڕۆژەیاسایانە ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ ئەوەی بکرێن بە یاسا.