بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی ھەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی داوە لەسەر خەرجکردنی بڕی ٢٤ ملیارو ٣١٨ ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی ٢٢ پڕۆژەی خزمەتگوزاریی پێویست و جێبەجێکردنی ٤ پڕۆژەی ستراتیژی نوێ بۆ سنوری یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانی.
بە پێی راگەیەنراوێکی پارێزگای سلێمانیش ئەو ھەنگاوە، ھەنگاوێکی گرنگ و شایستەیە بە ئاڕاستەی دەستپێکردنەوەی پڕۆژە وەستاوەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژەی نوێ و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و دروستکردنی دەرفەتی کارو بوژانەوە لە ھەموو ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستاندا.