"د. چیمەن تەھا " بەرێوەبەری گشتیی خۆپاراستن لە وەزارەتی تەندروستی ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی لەسەر ڕەوشی کۆرۆنا و راپۆرتی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە پڕۆسەی خوێندن ئامادە کراوە، لیژنەی باڵای کۆرۆنا ئەو دوو راپۆرتە تاوتوێ دەکات.
سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی خوێندنی ناوپۆل ڕایگەیاند، بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیار لەسەر کردنەوە یان داخستنی دەرگای خوێندنگاکان دەدرێت.