کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی دوو رۆژی سەرەتای جەژنی رەمەزانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەینێ باران و هەورەتریشقە دەبێت.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەورى تەواودەبێت، لە کاتەکانى ئێوارەدا شەپۆلێکى نمەباران و هەورە تریشقە دەست پێ دەکات. لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم بەتایبەت لە کاتەکانی درەنگانى شەودا شەپۆلەکە بەهێزتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ دووشەممە، ئاسمانى هەرێم هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بەردەوامبوونى شەپۆلى نمەباران و هەورەتریشقە لە کاتەکانى بەرەبەیانیدا بۆسەر زۆربەى ناوچەکانى هەرێم تاوەکو پێش نیوەڕۆ، پاشان کاریگەرییەکەى تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان دەمێنێتەوە و لە شەودا کۆتایی پێدێت.

ئەوەش هاتووە، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، لەکاتی بارانباریندا چالاک دەبێت و دەگاتە 30 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا.

کەشناسیی روونیشیکردووەتەوە، پلەکانی گەرما ئەمڕۆ وەک دوێنێ دەبێت، بەڵام سبەینێ 3 بۆ 4 پلەی سیلیزی دادەبەزن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 25  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 23 پلەی سیلیزی

دهۆک : 25  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 27پلەی سیلیزی 

زاخۆ  : 26 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی

سۆران : 21 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران :12 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 28 پلەی سیلیزی