سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە کێڵگەیەکى پەلەوەر لە سنورى قەزای بەحرکە کەوتەوە
هەساو ئەمیر
٣٠ی ئازاری ٢٠٢٥
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندى گردەچاڵى سنورى قەزاى بەحرکە ئاگر لە کێڵگەیەکى پەلەوەر کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 50 هەزار پەلەوەر سوتان.
پەیامنێری کوردسات نیوز باسی لەوەکرد، نزیک کاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە کێڵگەیەکی پەلەوەر لە گوندی گردەچاڵ لە سنوری قەزای بەحرکە کەوتووەتەوە، کە زیاتر لە 50 هەزار و جوچک و مریشکی تێدا بووە.
باسی لەوەشکرد، بەهۆی ئاگرەکەوە زیانێکی زۆر کەوتووەتەوە و پەلەوەرەکان سوتاون، هەروەها چەندین ئامێریش سوتاون و زیانیان پێگەیشتووە.
ئەوەشی خستە روو، پێنج ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و چەند تانکەرێکی ئاو گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە، بەڵام نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
وتیشی، ئەگەرچی هۆکاری ئاگرەکە بە تەواوی روون نییە، بەڵام بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان، وادەردەکەوێت بەهۆی جگەرەوە ئاگرەکە کەوتبێتەوە.