لە پشووی رۆژانی نەورۆزدا ژمارەیەكی زۆری گەشتیار رویان لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران كردوە و لێپرسراوێكیش دەڵێت، تەنها لە مەرزی باشماخەوە زیاتر لە 20 هەزار گەشتیار چوونەتە پارێزگای سنە.

مەنسور مێهرزاد بەڕێوەبەری گەشتیاریی و كاری دەستیی پارێزگای سنە رایگەیاند، تەنها لە  پشوەكانی نەورۆز و لە ماوەی 12 رۆژدا، 22 هەزار و 486 كەس لە هەرێمی كوردستان و شارەكانی عیراقەوە لە رێگەی مەرزی باشماخەوە رویان لە رۆژهەڵاتی كوردستان و شارەكانی ئێران كردوە.

بە وتەی مێهرزاد هاتنی گەشتیاران لە رێگەی مەرزی باشماخەوە بە رێژەی 38% بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیكردوە و ئەوەش ئاماژەیەكە بۆئەوەی لە ئەمساڵدا ژمارەی گەشتیاران بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان و شارەكانی ئێران بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز دەبێتەوە.