شارەوانی سلێمانی: کاردن لە شەقامی 100 مەتری بەردەوامە
محەمەد رزگار
٢٩ی ئازاری ٢٠٢٥
کارکردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەردەوامە و تێکردنی کۆنکرێت لە یەکتربڕی ژمارە 11ی شەقامەکە دەستیپێکرد.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئەم وێنانەی بڵاوکردوەتەوە: سەعات سێی سەر لەبەیانی تێکردنی کۆنکرێت لە یەکتربڕی ژمارە یانزەی شەقامی 100 مەتری دەستیپێکرد.
ئاماژەی بەوەشکردوە، یەکتربڕەکە دەکەوێتە تاسڵوجە دەبێتە گەورەترین یەکتربڕ لە شاری سلێمانی کە بەشێوەی دایڕێکشناڵ دیزاین کراوە بە سێ ئاستی بەرزی، لە چوار پرد پێکهاتووە (A,B,C,D).
شارەوانی سلێمانی راشیگەیاندوە، پردی D کە لە ئاڕاستەی سلێمانی بۆ کەرکوک گەڕانەوەیە بۆ ئاڕاستەی سلێمانی، بەدرێژایی ١٠٥ مەتر و پانی ١٤ مەتر.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، دوای چێککردنەوەی هەموو لایەنە تەکنیکی و ئەندازیاریەکانی لە رۆژی هەینیدا، ئەمشەو لە 29ی 3 لە سەعات 3ی شەو دەستکرا بە تێکردنی کۆنکرێت، کە سەروو 1000 مەتر سێجا دەبێت و نزیکەی ١٢ سەعات دەخایەنێت.
شەقامی 100 مەتریی سلێمانی حەوت یەکتربڕ، پێنج ئەندەرپاس، یەک ئۆڤەرپاس.





