داهاتی نا نەوتیی ئەم هەفتەی سلێمانی زیاتر لە هەشت ملیار و 727 ملیۆن دینار بووە
هەساو ئەمیر
٢٨ی ئازاری ٢٠٢٥
داهاتی نا نەوتی ئەم هەفتەیەی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە هەشت ملیار و 727 ملیۆن دینار بووە.
ماڵپەری شەفافیەت كە چاودێری داهاتی نانەوتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین و گەرمیان دەكات، بڵاویكردەوە، داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیە لە رۆژی 22ی مانگ تاوەكو ئەمڕۆ، زیاتر لە هەشت ملیار و 727 ملیۆن دینار بووە، رێژەی 88%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینە و رێژەی 12% ش بەشێوەی چەك بووە.
ئاماژەی بەوەشكراوە، داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو، زیاتر لە 18 ملیار دینار كەمیكردووە كە لەو هەفتەیەدا داهاتی نانەوتی 26 ملیار دینار بووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت هەفتانە داهاتی هەر شەش گەنجینەكەی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاشكرا دەكات كە لە رێگەی دام و دەزگاكانی حكومەتەوە كۆدەكرێنەوە و بۆ رای گشتی ئاشكرا دەكرێت.