سەرۆكی ئەمریكا راگەیاند، لە قۆناغێكدا سزاكانی سەر روسیا هەڵدەگیرێن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان دووپاتیكردەوە كە ئەو سزایانەی بەسەر روسیادا سەپێندراون، لە قۆناغێكدا و لە كاتی گونجاودا هەڵدەگیرێن.

وتیشی، لە ئیدارەكەیدا تا ئێستا هیچ سزایەكیان لەسەر هیچ كەس و لایەنێك و وڵاتێك هەڵنەگرتووە، بەڵام ئەگەر پێویست بكات هەڵیاندەگرن بە تایبەتیش سزاكانی سەر روسیا.

لە سەرەتای دەستپێكردنی هێرشی روسیا بۆ سەر خاكی ئۆكراین لە 24 شوبانی 2022دا، زۆرێك لە وڵاتانی رۆژئاوا لە نێویاندا ئەمریكا سزای توندیان بەسەر روسیادا سەپاند  و لە بەرانبەریشدا هاوكاری و پاڵپشتی دارایی و سەربازیان پێشكەش بە كیێڤ كرد.