بە هەوڵی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق دۆزینەوە و هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە پارێزگای سەماوە بەردەوامە و بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، "شەش گۆڕی بەکۆمەڵی نوێ دۆزراونەتەوە و ژمارەی ئەو روفاتانەش کە هەڵگیراونەتەوە بەرزبووەتەوە بۆ 147 روفات".

محەمەد عەبدولرەحمان پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، "ژمارەی روفاتە هەڵگیراوەکان بەرزبووەتەوە بۆ 147 روفات، هەروەها 145 بەڵگەش دۆزراونەتەوە".

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز،سەرجەم روفاتەکان ژن و منداڵن، منداڵی لە دایکبووی تێدایە کە تەمەنی لە نێوان هەفتەیەک بۆ 10 رۆژ دەبێت، منداڵی تێدایە هێشتا لەدایک نەبووە".

هەروەها لە بیابانەکانی تەلشێخەی پارێزگای سەماوە، شەش گۆڕی بە کۆمەڵی دیکە دۆزراونەتەوە و لەم ساڵدا کاری هەڵدانەوەیان بۆ دەکرێت.

بە هەوڵی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق دۆزینەوە و هەڵدانەوە گۆڕە بەکۆمەڵەکان بەردەوامە و چەند رۆژێک پێش ئێستا یەکێک لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان هەڵدرایەوە و تائێستا 147 روفاتی تێدا هەڵگیراوەتەوە.