پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند ئەو تاوانبارەی دوێنی شەو باوکی خۆی کوشت لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد دەستگیکراوە،تۆمەتبارەکە لەدایکبووی ٢٠٠٢وە
راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی
لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانی كوشتن _ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی كەسێك دەستگیركرا كە تۆمەتبارە بە كوشتنی باوكی.
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو زانیاری كوشتنی كەسێك گەیشتە پۆلیسی سلێمانی ، دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كرا و زانیارییە سەرەتاییەكان دەریانخست كە باوكێك لە لایەن كوڕەكەیەوە كوژراوەو تۆمەتبار هەڵاتووە.
هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا هەمان شەو لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانی كوشتن _ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكەدا كە تاوانەكەی پێ ئەنجام درابوو.
تاوانبارەکە لەدایکبووی ٢٠٠٢
لە ئێستادا تۆمەتبار ( م، م، ع لەدایكبووی ٢٠٠٢ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی