وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل: دەسەڵاتدارانی دیمەشق باندێكی تیرۆرستن
٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
جه‌دعون ساعر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاند، "حكومه‌تی نوێ له سوریا باندێكی تیرۆریستییه كه له ئیدلب بون و دیمه‌شقی پایته‌ختیان كۆنترۆڵكرد و حكومه‌تێكی سه‌قامگیر نییه".
جه‌دعون ساعر جه‌دعون ساعر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ، وڵاتانی جیهان زۆر پێیان خۆشه ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ئێستا له سوریا وه‌ك حكومه‌تێكی نوێ و سه‌قامگیر ببینن، چونكه ئه‌و وڵاتانه ده‌یانه‌وێت ئاواره‌كان له‌سه‌ر زه‌ویه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ سوریا. به‌ڵام ئه‌مه وا نییه، له سووریاش له‌گه‌ڵ عه‌له‌وییه‌كان له كه‌ناراوه‌كان شه‌ڕ هه‌یه، هه‌ڕه‌شه‌ی ئاشكراش له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیاوه هەیە بۆ نه‌هێشتنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كورده‌كان و هه‌راسانكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌سیحی له سووریا
ئەمە لە کاتێکدایە، ماهر مه‌روان، پارێزگاری نوێی دیمه‌شق ئه‌مڕۆ دووپاتیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا نییه و به‌دوای ململانێ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ناگه‌ڕێت، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل دوای گۆڕینی ڕژێم له سووریا سروشتی بوون.