سبەینێ چەند چالاكییەك بۆ یادی ٢٤٠ ساڵەی بنیاتنانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
هادی
١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
١٩٠
سبەینێ بە سپۆنسەری دەزگای میدیایی كوردسات، چەند چالاكییەك بۆ یادی ٢٤٠ ساڵەی بنیاتنانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
سبەینێ چوارشەممە بە سپۆنسەری دەزگای میدیایی كوردسات چەند چالاكییەك بۆ یادی بنیاتنانی ٢٤٠ ساڵەی شاری سلێمانی لە گراند ملینیۆم بەڕێوەدەچێت، بەپێی بەرنامەی چالاكییەكان وتەی بەخێرهاتن لەلایەن بێژەرێكی زیرەكی دەستكردەوە پێشكەش دەكرێت، هەروەها لە بڕگەیەكی تری چالاكیەكاندا فیلمێك بەناونیشانی "دەركەوتنی كوڕی ئیبراهیم" پێشكەش دەكرێت.
هاوكات خەڵات بەسەر پێنج كەسایەتی نێودەوڵەتی دابەش دەكرێت، كە خزمەتیان بە ناو و ناوبانگ و مێژووی كورد و كوردستان كردووە، هاوكات هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد وەكو دایكی رۆحی كورد، خەڵاتی پێشكەش دەكرێت.