شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچیدوایی مونیرە شێخ جەلال شێخ سەعید بڵاودەکاتەوە
١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
١١٠
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق، پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچیدوایی مونیرە شێخ جەلال شێخ سەعید خوشکی شەهیدی سەرکردە کاک ئارام بڵاوکردەوە، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بە خەم و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مونیرە شێخ جەلال شێخ سەعید خوشکی شەهیدی سەرکردە کاک (ئارام) مان پێگەشت، بە دڵێکی پڕ خەم و پەژارەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و ئەندامانی خانەوادەی بەڕێزیان دەکەم.
خاتوو مونیرە لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و ناوداری شاری سلێمانییە، کە ڕۆڵی گەورە و بەرچاویان هەبووە لە خەبات و بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستاندا، کە ناو و پێگەی خانەوادەکەیان لە مێژووی نەتەوەکەماندا بە گەشاوەیی دەمێنێتەوە.
داواکارم لە خوای گەورە، خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، سەبووری ئێمە و کەسوکار و خانەوادەی سەربەرزیان بداتەوە.
إنا لله وإنا إلیه راجعون
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد