بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك لە حەسەكە سێ شەڕڤانی هەسەدە گیانیانلەدەستدا
ئاکام
١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٥٨
بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چینراو بە ئۆتۆمبێلێكی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە حەسەكە سێ شەڕڤانی هەسەدە گیانیانلەدەستدا.
ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، درەنگانی ئێوارەی رۆژی دووشەممە لە نزیكە شاری حەسەكە ئۆتۆمبێلێكیان بەهۆی بۆمبێكی چێنراوەوە تەقیوەتەوە.
دەشڵێت، لەو كاتەدا دەستبەجێ دوو ئەندامی هەسەدە گیانیانلەدەستدا و دواتر شۆفێرەكە بەهۆی سەختی برینەكەوە كە ئەندامی هێزەكەیان بوو گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، هێزەكانیان بەردەوام دەبن لە شەڕی دژی داعش و بەشێوەیەكی چالاك لەسەر بنەمای هەواڵگری و زانیاری دروست كارەكانیان ئەنجام دەدەن.