وەفدی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێم سەردانی پارێزگای خوزستان دەکات
٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
٨٠
وەفدی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگای خوزستانیان لە ئێران کرد و تاوتوێی پەیوەندییە بازرگانییەکان و دەرفەتەکانی سەرمایەگوزاری و وەبەرھێنانیان کرد.
لەسەر بانگھێشتی رەسمی ژووری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگای خوزستان، وەفدێکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بازرگانان سەردانی ئەو پارێزگایەیان کرد و پرۆتۆکۆڵێکی لێکتێگەیشتنی دوولایەنە ئیمزا کرا، بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھەردوولا.
لەو سەردانەدا چالاکی دوولایەنەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئەھواز و یەکێتی ھاودرە و ناردنکاران بە بەڕێوەچوو تاکو بازرگانانی ھەردوولا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ یەکتری دابنیشن و بتوانن لە نزیکەوە گفتوگۆ لەسەر بەرھەم و خواستەکانی یەکتر بکەن.