موعین کازمی: بە تەوتین کێشەی موچەی موچەخۆرانی ھەرێم چارەسەردەبێت
لاوان
٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
١٤٢
لیژنەی دارایی ئەنجومەی نوێنەران رایگەیاند، بە تەوتینکردنی موچەی موچەخۆرانی سلێمانی، وەزارەتی دارایی عیراق پابەند دەبێت بە ناردنی موچەکانیان ھاوشێوەی موچەخۆرانی پارێزگاکانی عیراق.
موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی سنووری سلێمانی، وەزارەتی دارایی فیدراڵ پابەنددەبێت بە ناردنی موچەی ئەو موچەخۆرانە، ھاوشێوەی موچەخۆرانی پارێزگاکانی دیکەی عیراق.
ئەوەشی خستەڕوو، بەبانکیکردنی موچە، کێشەی دواکەوتن و دابەشنەکردنی موچەی موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان چارەسەردەکات.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، داوایان لە دەسەڵاتدارانی ھەولێر و دھۆک کردووە، ھاوشێوەی سلێمانی بە روونی و شەفافی، لیستی موچەی موچەخۆران و داتاکانیان ئامادەبکەن و رادەستی بەغدادی بکەن، بە مەبەستی پەرەپێدانی متمانەی نێوان ھەردوولا و دابەشکردنی موچە لەکاتی خۆیدا.