کەشناسی وادەی بارینی بەفر و بارانی راگەیاند
هادی
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
١٬٢٦٠
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمشەو لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان ئەگەری بەفربارین هەیە و لە هەندێك ناوچەش باران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت، لەشەودا لە لوتكەی ناوچە شاخاوییە سنورییەكان ئەگەری كەمێك بەفربارین هەیە، لە هەندێك ناوچەی سنووریش نمەباران دەبێت.
راشیگەیاند، كاریگەری ئەو كەشوهەوایە لەسەر ناوچە سنورییەكان تا بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە بەشێوەی نمەباران و بەفر لەكاتی جیاجیا بەردەوامی دەبێت.
هاوكات دەستەی كەشناسی عیراق رایگەیاند، بارستە هەوایەكی سارد لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ئەوروپاوە روو لە عیراق دەكات و پلەی گەرمی لەنێوان سێ بۆ حەوت پلەی دیكە دادەبەزێت، ئەگەری بارانبارینیش لە ناوچەكانی هەرێم و ناوچەكانی دیكەی عێراقیش دەبێت.